فێستیڤاڵی رۆژی پێنجوێن بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ لە سەیرانگای سێچاکان، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە فێستیڤاڵی رۆژی پێنجوێن بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ئایار، لە سەیرانگای سێچاکانی پێنجوێن، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە، فێستیڤاڵی رۆژی پێنجوێن بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵی رۆژی پێنجوێن ساڵانە لەلایەن کۆمەڵێک خۆبەخشی قەزاکە رێکدەخرێت و هەموو ساڵێک لە یەکەم هەینی مانگی ئایاردا ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەئەماڵدا جیاواز لە ساڵانی رابردوو فێستیڤاڵەکە لە رۆژی ٢٠ی ئایاردا بەڕێوەچوو.

لەوبارەیەشەوە لیژنەی باڵای فێستیڤاڵەکە رایگەیاند:” بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوای یەکەم هەینی مانگی ئایارەوە کە خۆڵبارینێکی چڕ بوو، هەروەها بەهۆی ئەوەی زۆرینەی خوێندکارەکانی قەزاکە لەوکاتەدا تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان هەبوو، بۆیە بڕیارماندا ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە لە ٢٠ی ئایاردا بەڕێوەبچێت”.