شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی پێشانگای بیناسازی كرد

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە بەڕێوەچوونی کارەکانی یەکەمین پێشەنگای بیناسازی شاندێكی ژووری بازرگانی سلێمانی سه‌ردانی پێشانگای بیناسازی كرد.

لە سەردانەکەدا حەسەن ڕەحیم، بەڕێوبەری کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل ڕێکخەری پێشانگاکە، پێشوازێ کرد لە یاسین ڕه‌حیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بابان ئەحمەد حەمە سور، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور و سامان ئیبراهیم، به‌رێوبه‌ری پرۆژه‌ی گه‌نجینه‌كان، و وه‌سفی خه‌لیل راوێژكاری كشتوكاڵی ژوور، سەردانی بەشەکانی پێشەنگاکەیان کرد.

یاسین ڕه‌حیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بابان ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ سوور، چەند کۆبونەوەیەکیان بە مەبەستی گوێ گرتن لە ڕەخنە و پێشنیازەکانی کۆمپانیا بەشدارەکان ساز کردو ڕیانگەیاند “دەستخۆشی لە کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل دەکەین بۆ سازدانی ئەم پێشەنگایە و ھیوادارین بببتە مایەی به‌هیزبوونی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان له‌ نێوان بازرگانانی شاری سلێمانی و ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له‌ وڵاتانه‌وه‌ به‌شداریان كردوه‌”.

رۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٧ پێشەنگای کەلوپەلی پیناسازی لە شاری سلێمانی، لەلایەن کۆمپانیای CHB بە چاودێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرایەوە، لە پێشەنگاکەدا کۆمپانیاکانی دروستکردنی یەکەی نیشەتەجێ بوون، شیش و چیمەنتۆ و عەزلی خانوو و دیکۆرات و کامێرای چاودێری و فێنکەرەوە و چەندین بواری دیکەی بیناسازی بەشداریان کردوە و نوێترین بەرهەمەکانیان لە پێشەنگەکەدا نمایش کردوە.