خەڵاتی باشترین ژووری بازرگانی عێراق دەدرێت بە ژووری بازرگانی سلێمانی

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/١٥ لەشاری سلێمانی کۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی عێراق لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێت بە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەک چالاکترین ژوور لەسەر ئاستی عێراق.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “مەراسیمی ڕێزلێنان لە ژووری بازرگانی سلێمانی لە لایەن یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عێراقەوە وەك چالاكترین ژوور لە بواری داهێنان و بازرگانی و وەبەرهێناندا بۆ ساڵی2020 بۆ 2021 دەبێت”.

راشیگەیاند “وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەوپەری خۆشحاڵەیەوە ئامادەکاریمان کردووە بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە و کۆبونەوەی تەواوی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق لە ناو بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوە دەچێت و باس لە میکانیزمەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ژوورە بازرگانییەکان و کاری هاوبەش و ئەو کێشەو گرفتانەی هەیە لەبەردەم کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی  دەکرێت”.