شارەوانی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات کەمترین جوڵە بە ئۆتۆمبیلەکانیان بکەن

شارەوانی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات کەمترین جوڵە بە ئۆتۆمبیلەکانیان بکەن

 زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی ڕاگەیاند “داوا لە شۆفێران دەکەین کەمترین جوڵە بە ئۆتۆمبیلەکانیان بکەن بە تایبەتی شەقامە سەرەکییەکان”.

ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستاد زۆرێک لە شەقامە سەرەکییەکان پاکراوەتەوە و توانراوە خوێش بەسەر شەقامەکاندا بڕێژرێت تاکو نەیبەستی، لە ئێستادا بەھۆی نزمبوەنەوەی بەردەوامی پلەکانی گەرما شەقامەکان خەریکە دەیبەستێت.

جەختی لەوەش کردەوە، بە تایبەتی شەقامی ڕاپەڕین تاکو ماجدی مۆڵ کێشەی بەستنی ھەیە، داوا لە شۆفێران دەکەین کەمترین جوڵە لەو شەقامەدا بکەن تاکو بە دوور بن لە ڕوداوی ھاتووچۆ.