ئاماری ساڵی ٢٠٢٣ کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی

بەپێی ئامارێکی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە ۱۷ هەزار تۆن گۆشتی سور بۆ بازارەکانی سلێمانی نێردراوە.

‎ ‎د. شاڵاو عارف، ل. هۆبەی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بەسایتی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند”  لەماوەی یەک ساڵی کارکردنی ستافی پزیشکی کوشتارگە لەژێر چاودێری و ڕێنمایی بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی ، بڕی ( ١٧ ) هەزار تۆن و (٤٥١ ) کیلۆ گۆشتی تەندروست ڕەوانەیی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوە کەلەڕووی تەندروستی و بەهایی خۆراکی شیاو بوون بۆ بەکارهێنان و بەسەرجەم هەنگاوەکانی بەرهەمهێناندا تێپەڕیوون کەلەڕووی پێوەرەکانی پزیشکی ستاندەر بوون”.

ڕاشیگەیاند “بڕی ( ٤٤ ) تۆن و (٩١٠ ) کیلۆ گۆشت لەلایەن ستافی پزیشکیەوە دیاری کراون کەلە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکیەوە شیاو نەبوون بۆ بەکارهێنان و بەڕێگەیی زانستی لەناوبراون “.

ئاماژەی بەوەشدا “بەهەزاران ئۆرگانی لاشەیی ئاژەڵی نەشیاویش لەناوبراوە ، نزیکەیی ( ١٠٠٠ ) ئاژەڵی زیندووش ڕێگەیی پێ نەدراوە کوشتاری بۆ بکرێت کەهەڵگری نەخۆشی بوون و نێردراونەتەوە بۆ چارەسەر”.

ل. هۆبەی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە لەماوی ئەو ساڵەدا ( ١٦ ) وانەی زانستی لە ڕووی پراکتیکیەوە پێشکەش بە ناوەندە ئەکادیمیە جۆراو جۆرەکان کراوە و هاوکاری ئەنجامدانی ( ١ ) توێژینەوەی زانستیش کراوە لەبارەیی نەخۆشیە مرۆژەڵیەکان (گوازراوەکان ) کەلەڕووی زانستی پزیشکیەوە گرنگن بۆ ڕووبەڕوبونەوە و کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەیانەوە .