سەرۆکی ژووری بازرگانی وان سەردانی پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد

دوای ئەوەی ‎نەجدەد تەکڤا، سەرۆکی ژووری بازرگانی وان سەردانی شاری سلێمانی کرد بەمەبەستی بەشداری کردن لە پێشەنگای کشتوکاڵی لە شاری سلێمانی لە لایەن سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

لە سەردانێکیدا بۆ پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ‎نەجدەد تەکڤا، سەرۆکی ژووری بازرگانی وان ڕایگەیاند “خۆشحاڵم کە دەبینم ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە گەورترین پرۆژە ئابورییەکانی عێراق، دەستخۆشی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەم، دڵنیام پرۆژەکە دەبێتە یەکێک لە ناوەندە بازرگانییە گرانگەکان لەسەر ئاستی عێراق”.

ڕاشیگەیاند “پرۆژەکە بەشێوازێکی مۆدێرن دروستکراوە تیایدا ستاندارە جیھانییەکان ڕەجاو کراوە، دڵنیام ئەم گەنجینانە دەبنە سەرچاوەیەکی باش بۆ گەشەکردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی لە شاری سلێمانیدا، ھیوادارم بتوانن پرۆژەی جوانتر و گەورەتر لە شاری سلێمانی ئەنجام بدەن”.

ئاماژەی بەوەشدا، ھیوادارم ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گرنگی زیاتر بدات بە پەیوەندییە ئابورییەکانی لەگەڵ بازرگانان و خاوەنکارانی وڵاتانی جیھان، وەکو ژووری بازرگانی وان ئامادەین بۆ ھەموو پشتیوانی و ھاوکارییەک لە نێوان بازرگانانی شاری سلێمانی و وان”.

ئەوەشی خستەڕوو، بانگێشتی پیشەسازان و بازرگانانی شاری سلێمانی دەکەم بە شاندێک سەردانی شاری وان بکەن و تاکۆ بازرگانان و پیشەسازان بە یەکتر ئاشانا بن و بتوان کاری ھاوبەش ئەنجام بدەن.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سپاسی سەرۆکی ژووری بازرگانی وانی کرد کە سەردانی سلێمانی کردوە ڕیگەیاند “لەشاری سلێمانی کۆمەڵێک بازرگانی گەورە ھەن کە کاڵا و شتومەک لە سەرجەم وڵاتانی جیھانەوە ھاوردە دەکەن بۆیە بە پێوستمانزانی ئەم پرۆژەیە دروست بکەین، خۆشبەختانە بە یارمەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پرۆژە بە شێوازێکی مۆدێرن دروست بکەین، کە توانی ھەڵگرتنی بڕێکی زۆر خۆراک و پێداویستی ھەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم پرۆژەیە دەبێتەھۆی ئەوەی سلێمانی ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ لەسە ئاستی عێراق بازرگانان بە شێوازێکی مۆێرن کۆگاکانیان دروست کردوە.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی توانیویەتی بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوانە گەورەترین پرۆژەی گەنجینە كه‌ بریتییه‌ له‌ دروستکردنی ٦٠٠ گەنجینەی هاوچه‌رخ به‌ ڕوبه‌ری جیاواز، ‌ له‌سه‌ر ٣٨٣ دۆنم زه‌وی دروستبكات.