ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پیرۆزبایی لە فەرمانداری نوێی قەسری شیرین دەکات

ئەحمەد کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی دکتۆر حەیدەری، فەرمانداری قه سرى شرینی کرد لە کۆماری ئیسلامی ئێران .

لە سەردانەکە ئەحمەد کەلاری، نوێنەری بازرگانانی گەرمیان و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە نوسراوی فەرمی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پیرۆزبایی لە فەرمانداری قەسری شیرین کرد و لۆگۆی ژووری بازرگانی و شیرینی تایبەتی شاری سلێمانی و دیاری پێشکەش بە فەرمانداری نوێی قەسری شیرین کرد.

بەبۆنەی سەردانکردنمان کۆبونەوەیەکی فراوان سازکرا بە ئامادەبونی جێگری بەڕێوبەری گشتی گومرگی ھەموو کۆماری ئیسلامی ئێران ئاغای جەلالەتی، لەگەڵ بەرپرسی ھەموو مەرزەکانی ئێران و نوێنەری پەرلەمانی ئێران بۆ ناوچەکانی قەسری شیرین و سەرپێڵ و ئەو ناوچانە لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرسی ئیداری دیکە لە مەرزی پەروێزخان.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە کێشەو گرفتەکانی بازرگانان کرا و داوامان کرد ئاسانکاری زیاتر بۆ بازرگانان بکرێت و شۆفێران ڕێگەیان لێ نەگیرێت ئەگەر تاکو ١٠ ھەزار دۆلار یاخود یۆرۆیان پێ بوو لەبەر ئەوەی شۆڤێرەکان کاری پارەدانی بازرگانان ئەنجام دەدەن کە باره كانيان بۆ دەھێنن.

ئاماژەمان بەوەشدا، لەکاتی پشتگیری کردنی بازرگانان لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە کە ئەو کەسانە بازرگانی فعلی و کاران و لەبازاڕدا ناونیشانیان دیارە بتوانن تاکو سەرپێڵ بە ئۆتۆمبیلی خۆیان ڕۆژانە سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن بەبێ ئەوەی پارەیان لێ وەربگیرێت.

لە کۆبونەوەکەدا داوامان کرد، ڕێگری بکرێت لە کرێکاران کە کاڵای قاچاخ لە ئۆتۆمبیلەکان بار دەکەن بەبێ ئاگاداری بازرگانان و شۆفێران، پێویستە ئەم دیاردانە نەمێنێت.

لای خۆشیانەوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵێنیاندا کار لەسەر داواکاریەکانمان بكه ن و ئاسانکاری زیاتر بۆ بازرگانان بكەن.