جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی پێشەنگای کشتوکاڵی کرد

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە بەڕێوەچوونی کارەکانی پێشەنگای کشتوکاڵی یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی پێشەنگای کشتوکاڵی کرد.

لە سەردانەکەدا حەسەن ڕەحیم، بەڕێوبەری کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل ڕێکخەری پێشانگاکە، پێشوازێ کرد لە جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەردانی بەشەکانی پێشەنگاکەیان کرد.

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەند کۆبونەوەیەکی بە مەبەستی گوێ گرتن لە ڕەخنە و پێشنیازەکانی کۆمپانیا بەشدارەکان ساز کردو ڕیگەیاند “دەستخۆشی لە کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل دەکەین بۆ سازدانی ئەم پێشەنگایە و ھیوادارین بببتە مایەی بەرەوپێشچونی کەرتی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان و جوتیاران و کۆمپانیا کشتوکاڵییەکان سودمەند بن لە پێشانگاکە.