سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ کۆنسوڵی یۆنان کۆبویەوە

بەمەبەستی زیادکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتی یۆنان سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندییەکانی ژوور، لەگەڵ کۆنسوڵی یۆنان لە ھەولێر کۆبونەوە.

لە کۆبۆنەوەکەدا باسیان سەردانکردنی شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد بۆ وڵاتی یۆنان و سەردانەکە بە سەرکەوتوو باس کرا، بەھێزکردن و زیادکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکان جەختی لێ کرایەوە، ھیوایەن خواست شاندێکی بازرگانی و وەبەرھێنانی وڵاتی یۆنان سەردانی شاری سلێمانی بکەن تاکو لە نزیکەوە کار و پرۆژەکان ببین، بتوانن کاری ھاوبەش بکەن لەگەڵ بازرگانان و پیشەسازانی سلێمانی.

لای خۆشیەوە د.ستاڤرۆس کیریمیز، کۆنسوڵی گشتیی یۆنان  سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد کە توانیان شاندێکی گەورەی بازرگانی بەرن بۆ وڵاتی یۆنان کە چەندین گرێبەست لە بواری کشتوکاڵی و پەلەوەر، واژۆ کرا، داوای کرد، سەردانکردنی ئەو شاندانە بەردەوام بێت، پەیوەندییەکی بەێزتر لە نێوان کۆنسوڵیەتی یۆنان و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھەبێت.