عێراق لە ریزبەندی ئەو دەوڵەتانەدایە کە زۆرترین زێڕی کڕیوە

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ئەمڕۆ سێشەممە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “لە نێوان ساڵانی 2018-2022 روسیا پلەی یەکەمی لە کڕینی زێڕ گرتووە و بڕی 462 تۆن زێڕی کڕیوە، لە دوای ئەویش تورکیا دێت بڕی 227.3 تۆن زێڕی کڕیوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “سێ دەوڵەتی عەرەبیش لە ریزبەندی ئەو دەوڵەتانەدان کە زۆرترین زێڕیان کڕیوە کە لە میسر 48.6 تۆن بووە و لە قەتەر 42.7 تۆن بووە و لە عێراق 40.5  تۆن بووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، تا ئێستاش نەگەیشتووەتەوە ئاستی پێشووی خۆی.