هەڵەبجە برینێکی ساڕێژنەبووە.

ساڵانە لەڕۆژی ۱۳/۱٦ یادی کارەساتێک  دەکەینەوە کەهێشتا برینەکەی ساڕێژنەبووە لە بیرەوەری گەلەکەماندا.

لە یادی ۳٦ هەمین ساڵەی کیمیابارانکردنی پارێزگای هەڵەبجەدا سەری ڕێز بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە دادەنەوێنین و هیوای چاکبونەوە بۆ ئەو بریندارانە دەخوازین کە تائێستا پێویستیان بە چارەسەرکردن هەیە.

خزمەتکردن و قەرەبوکردنەوەی هەڵەبجە ئەرکێکی گرنگە بۆ ساڕێژبونی بەشێک لە ئازرو خەمەکانی کەسوکارانی کیمیابارانکراو.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی..