شاندێکی بازرگانی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا باسیان لە کەرتی وەبەرهێنان کرد

لە درێژی سەردانەکەی شاندی حکومەتی ھەرێم و یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان بۆ شاری لەندەن لە وڵاتی بەڕیتانیا کوبونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسان و کۆمپانیاکانی شاری لەندەن ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا لە بارەی ڕەوشی وەبەرھێنان و ئابوری ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ کرا، یاساکانی وەبەرھێنان بۆ به‌رپرسان و سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکانی لەندەن ڕونکرایەوە، داوایان لێ کرا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و پرۆژەی وەبەرھێنان ئەنجام بدەن ئەسانکاری تەواویان بۆ دەکرێت”.

له‌ كۆبونه‌كه‌وه‌دا،دکتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و سیروان محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم و سەرۆکی ژووری بازەگانی و پیشەسازی سلێمانی و نه‌وزاد غه‌فور جێگری سه‌رۆك و ئەیاد حەسەن سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک و مەلا مجید سورچی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژوورەکانی بازرگانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئامادەبوون.