سلێمانی  بۆ بەرھەمھێنانی گەنم لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی ھەیە

وەسفی خەلیل ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت “لەدواین لیدوانی وتەبێژی وزارەتی بازرگانی عێراق ڕاستی ئەوەی خستە بەرچاو کە جوتیارانی پارێزگای سلێمانی ڕوڵی پیشڕەوی خۆیان بینی سەبارەت بە بەرهەم هینانی زۆرترین بەرهەمی گەنمی ڕادەست کراو بە سایلوکانی کە بریتی بووە لە ۱٦۰ هەزار تۆن”.

ڕاشیگەیاند “سلێمانی ڕیزبەندی یەکەمی بەدەستهینا بەمەش جوتیارانی سلێمانی دوایی ئەوەی توانیان زۆرترین بەرهەمی سەوزە لە ئەنجامی بەکارهێنانی زیاتر لە ۲۲ هەزار خانوی پلاستیکی جگە لەو بەرهەمە پربەرەکەتەی پێنجوین و دەشتی شارەزور و گەرمیان لە هەمان کات گوشتی مریشک بەدەست بهینن”.

ئاماژەی بەوەشدا، “لە سلێمانی توانراوە ۱۲٥۰ پڕوژەی کیڵگە پەلەوەری دروست بکرێت، بەرهەمێکی یەکجار زۆریان ھەیە کە مەزەندە دەکرێت بە دوو هەیندە پیویستی شارەکە ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ڕۆژ بەڕۆژ پارێزگای سلێمانی ڕۆڵی پێشەنگی خۆی دەبینێت لە دابێن کردنی ئاسایشی خۆراک نەک تەنها بۆ خودی شارەکە بەڵکو بۆ هەموو عێراق وەکو چون هەمیشە سەبەتەی خۆراکە بۆ ھەرێمی کوردستان و عیراق”