ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن له‌ مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه‌

ئاگاداری ته‌واوی بازرگانان له‌ ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌پاش مانگرتنی شۆفێرانی عێراق له‌ مه‌رزی په‌روێزخان و داخران و وه‌ستانی یه‌ك هه‌فته‌یی هه‌نارده‌كردن بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌م سنوره‌وه‌.

له‌ دوای به‌دواداچوون و گفتوگۆی به‌رده‌وامی سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌ ناویان دا سه‌ردانی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ به‌رواری 31ی تشرینی یه‌كه‌می به‌ڕێز مه‌هدی شوشته‌ری، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان (شاری كه‌لار) و سه‌ردانی مه‌رزی په‌روێزخان و ئه‌و دیدارانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌ره‌شتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسانی دیكه‌ی مه‌رزی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا، سه‌رله‌نوێ چالاكی بازرگانی و ره‌وتی هه‌نارده‌كردن له‌م مه‌رزه‌دا له‌ رۆژی سێشه‌مه‌ به‌رواری 2ی تشرینی دووه‌می 2021ی زاینی ده‌ستی پێكرده‌وه‌.