دکتۆرە، نەرمین سوپاسی ژووری بازرگانی دەکات

دوای دەرچونی بۆ پەرلەمانی عێراق، دکتۆرە نەرمین معروف، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکردو سوپاسی سەرۆکیئەندامانی ژووریکرد.

سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیانکرد لە دکتۆەر،نەرمینمعروف، کاندیدی دەرچوو بۆ پەرلەمانی عێراق.

دکتۆرە نەرمین ڕایگەیاندسوپاسی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی دەکەم بۆ ئەو پشتیوانیە بەردەوامەیهەیانبوە بۆ کارەکانانم هەمیشە راوێژ و گۆڕینەوەی بیرورامان لەسەر کێشەبازرگانی و ئابوریەکان هەبووە“.

راشیگەیاندبەهەمو هەوڵێکمان لەبەغداد کاردەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی کارە بازرگانی و پیشەسازیەکان بەهێکردنی کاری هاوبەشی نێوانکەرتە بازرگانیەکان و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆی پشتبەستن بەتواناکانی ناوخۆ و کەمکردنەوەی هاوردەکردن“.

سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتیپیرۆزبای ژووری بازرگانی دوپات دەکەینەوە بۆ ئەو سەرکەوتنەیلەهەڵبژاردنەکاندا بەدەستت هێناوە هیوادارین کارەکانت بەسەرکەوتوانە ئەنجام بدەیت پشتو پەنای کاری بازرگانی و پیشەسازی بیتکەپێشتریش بەردەوام لەخەمی ئابوری و کەرتی بازرگانیدا کارتکردووە“.

وتیشیئێمە پێویستمان بەهەوڵی زۆری پەرلەمانتارانی کوردە لەبەغداد داکۆکی بکەن لەماف و بەرژەوەندیەکانی بازرگانانی هەرێم پشتمانبگرن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی دێتە بەردەمان لەگەڵ بەغداد“.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و زیادکردنی دەرفەتی کارکردن وپاراستنی مافی بازرگانان و پیشەسازان ئەرکێکەلەسەر شانی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداد.