خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاو دەكرێتەوە

لە ئێستا ژمێریاری فەرمانگەكانی حكوومەت لیستی مووچەی مانگی كانوونی دووەمیان بردووە بۆ گەنجینەكان، ڕۆژی پێنجشەممه‌ یان شەممه‌ خشتەی مووچە بڵاو دەكرێتەوە.
بەپێی بڕیارێكی پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێویستە سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەت تا 20ـی هەر مانگێك خشتەی مووچەیان ئامادەكەن و بیبەن بۆ گەنجینەكان، ئێستە پێداچوونەوەی بۆ لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانگەكان كراوە تەنیا راگەیاندنی خشتەی مووچە ماوە.
ئەمڕۆ هەینی 27ـی كانوونی دووەم، بەپێی‌ زانیارییەكان  لە ئێستا زۆربەی فەرمانگەكانی حكومەت لیستی مووچە مانگی كانوونی دووەمیان بۆ گەنجینەكان بردووە بەمەبەستی پێداچوونەوە و دیاری كردنی كاتی دابەشكردنی مووچە.
ئەوەیش زانراوە، بردنی خشتەی مووچە بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری دواین كات بۆ فەرمانگەكان بۆ بردنی لیستی مووچەیان  هەفتەی رابردوو بوو.
وەكو هەمو مانگێك لە سەرەتای فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی مووچەكانیان وەردەگرن و دواتر بەپێی خشتەكە مووچەی وەزارەتەكانیی تریش دابەش دەكرێ‌.