هەوڵێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار راگەیەندرا

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی دانانی ئامێری سۆنەر بۆ بەرگرتن لە بردنەوەی دۆلار لە دەروازە سنوورییەكان دەدات و ئاشكرایدەكات، “ئەگەر جێبەجێبكرێت كاریگەری ئەرێنی دەبێت لە رێگریكردن لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق”.

لە ئێستادا حكومەتی عێراق دەیەوێت ئامێری سۆنەر لە دەروازەكان جێگیربكات بە جۆرێك رێگری بكرێت لە بردنەوەی دۆلار لە دەروازە سنوورییەكانەوە بۆ دەرەوەی وڵات.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا  راگەیاند، تا ئێستا بڕیارەكەمان بە دەست نەگەیشتووە كە حكومەتی عێراق بە نیازی دانانی ئامێری سۆنەرە بۆ بەرگرتن لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەگەر ئامێرەكان هەبێت ئێمەش پێمانخۆشە جێبەجێبكرێت و هۆكاری بەرزبوونەوەی دۆلار بابەتێكی جیاوازە و جگەلەوەش دانانی ئەو ئامێرانە لە دەروازەكان ڕێگردەبێت لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات”.