خاوەن روئیای ئاسیاسێڵ، بەڕێز فاروق مستەفا رەسوڵ، یەکێك لە گەورەترین خەڵاتە جیهانییە گرنگەکان لە لەندەن بەدەستدەهێنێت

بەغداد، 7 تەمموزی 2022 – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بەڕێز فاروق مستەفا رەسوڵ لەلایەن دامەزراوەی گلۆباڵ ئیکۆنومیکس (Global Economics Limited)ــەوە کە بارەگاکەی لە لەندەنە خەڵات کرا لەبەر ئەو ڕۆڵە گەورەیەی کە لە گەشەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان بینیویەتی لە عێراقدا، لە ڕێی ئەو وەبەرهێنانە گەورانە و شەراکەتە گرنگانەی ئەنجامیداون، لەگەڵ ئەو روئیا پێشەنگەی کە بۆ کۆمپانیای ئاسیاسێڵی داڕشتووە و بووەتە مایەی ئەوەی شایستەی خەڵاتی “باشترین بزنسمانی پێشەنگ لە بواری پەیوەندییەکان” بێت.

گلۆباڵ ئیکۆنومیکس خانەیەکی بڵاوکردنەوەی دارایی پایەبەرزە لەگەڵ گۆڤارێکی وەرزیی تایبەت بە بزنس کە بارەگاکەی لە شانشینی یەکگرتووە، و هەڵدەسێت بە میوانداریکردنی بەرنامەی خەڵاتەکانی ساڵانەی ئابووریی جیهانی کە لە ڕێیەوە ئەداکردنی نایابی کەرتە جیاوازەکانی ئابووریی لە جیهاندا ڕێزیان لێدەنرێت.

ئەم تیمە جیهانییە تایبەتمەندە ساڵانە بە دوای ئەو بزنسمانانەدا دەگەڕێن لە جیهاندا کە جیاوازی لە ژیانی خەڵکانی تردا دروست دەکەن. لەمساڵدا، بەدواداچوونەکانیان لە جیهاندا گەیشتە عێراق و لێرە زۆر سەرسام بوون بە دەستکەوتەکانی بەڕێز فاروق و ئەو کارانەی پێی هەڵساوە بۆ دامەزراندن و پێشخستنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان تا ئەو پێگە پێشەنگە لە کەرتی پەیوەندییەکاندا بەدەستبهێنێت کە ئێستا هەیەتی، ئەمەش وایکرد کاك فاروق لە تەنیشت پیاوە بزنسمانە گەورەکانی جیهانەوە بێت، بەو پێیەش بەرێزیان شایستەی ئەم خەڵاتە بوون. خەڵاتەکانی ئابووریی جیهانیی توانیویەتی پێوانەی ئەوە بکات کە چۆن هەوڵ و روئیا ناوازەکانی بەڕێز فاروق نەك تەنها توانیویەتی کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراق باشتربکات، بەڵکو پەلیکێشاوە بۆ دانانی کاریگەری گەورە لەسەر کۆمەڵگە لە ڕێی بێشومار خزمەتگوزاری و دەستپێشخەرییەوە.

ئاسیاسێڵ بە بیرۆکەیەکی كاك فاروق دەستیپێکرد، سەرەتا وەکو خەون و روئیایەك، دواتر پەرەیسەند و بووە کۆمپانیایەكی بچوك کە تەنها چوار تەلەفۆنی مۆبایلی ئیش پێدەکرد. وا ئەمڕۆ ئاسیاسێڵ بووەتە باشترین تۆڕی مۆبایل لە عێراقدا، و خزمەتگوزاریی پێشکەشی زیاتر لە 16 ملێون بەشداربوو دەکات لە سەرانسەری عێراقدا. هەموو ئەمانە بەهۆی ڕابەرایەتیکردنی حەکیمانە و روئیای ئیلهامبەخشی کاك فاروقەوە بووە کە ئەم گەشتە 21 ساڵییە پڕبێت لە سەرکەوتن لە بواری پەیوەندییەکان وەکو یەکێك لەوانەی کە بەشدارییەکی سەرەکی هەیە لە ئابووریی عێراقدا. لەگەڵ دامەزراندن و بەکارخستنی هەزاران لە زیرەکترین عەقڵەکان (باشترین تواناکان)ی وڵات، شانبەشانی پلانە بەردەوامەکانی بۆ فراوانبوونی زیاتر، کاك فاروق ئەرکێكی تری بە ئاسیاسێڵ سپارد ئەویش بەردەوامبوون بوو لە هێنانی تەکنەلۆجیای نوێ بۆ عێراق و ڕابەرایەتیکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە وڵاتدا و پێشخستنی لەسەر هەردوو ئاستی ئابووریی و کۆمەڵایەتی.

بەرێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ لەمبارەیەوە وتی: “بەڕاستی من هەست بە تەوازوع دەکەم، و نەمدەزانی کە پاڵێوراوم بۆ وەرگرتنی هیچ خەڵاتێك. ئەم ڕێزلێنانەی خەڵاتەکانی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس شەرەفێکی گەورەیە بۆ من. من وەکو شکۆمەندییەك وسەرکەوتنێکی شەخسی بۆ خۆم سەیری ناکەم، بەڵکو وەکو دانپێدانانێك بۆ سەرجەم بزنسمانەکانی عێراق سەیری دەکەم. من وەکو بەیاننامەیەك سەیری دەکەم کە تیایدا هاتووە سەرەنجام هەمووان بەری ڕەنج و ماندوبوونی دڵسۆزانەی خۆیان دەچننەوە. هەر بۆیە هەموو بزنسمانە پێشەنگەکان هاندەدەم، بە تایبەتی گەنجانی خاوەنکار، ئیش بکەن لە پێناو بەدیهێنانی خەونەکانیان. من ئەم دەستکەوتانەم لەسەر سینیەکی زێڕ پێشکەش نەکراوە، بەڵکو دەبوو خۆم ماندوو بکەم لە پێناویان. گەشتەکەم بە هەبوونی خەونێك لە کەرتی پەیوەندییەکان دەستپێکرد، وا ئەمڕۆ، ئاسیاسێڵ کۆمپانیایەکی پەیوەندییە کە چەندین خەڵاتی گەورەی بردووەتەوە، وە بۆتە جێی بایەخپێدان لەسەر ئاستی جیهان”.

جێی ئاماژە پێکردنە کە ئەمە یەکەم خەڵات نییە کە بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ بەدەستیدەهێنێت. پێشتر چەندین خەڵاتی تری پێبەخشراوە لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزانەی بۆ باشترکردنی ئابووریی عێراق بە شێوەیەکی گشتی، ئەوەش لە ڕێی چەندین پرۆژەوە کە جێبەجێی کردوون، بە تایبەتی لەبواری پەیوەندییەکاندا. خەڵاتی “باشترین بزنسمان لە بواری پەیوەندییەکان” وەکو سەرکەوتنێك بۆ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ سەیردەکرێت. لەسەر ئاستی جیهان دان بە ئیشوکارە جددیەکانیدا دەنرێت لە پێناو باشترکردنی ژێرخانی ئابووری عێراق، تا ببێتە نمونەیەك و خەڵکانی تر وەکو سەرمەشقی بواری تەکنەلۆجیا شوێنپێی هەڵبگرن.

———- کۆتایی ———

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ یەکەمین کۆمپانیای خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق. وله‌ 31 كانونى یەکەمی 2021 ـەوە ژماره‌ى به‌شدرابووانی 16 مليۆنی تێپەڕاندووە. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کوالیتی یەکی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات. تۆڕى ئاسياسێڵ زیاتر لە 99% ى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل له‌ناو كۆمپانياكانى ترى مۆبايل له‌ عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتە بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق. لە سەرەتای ساڵی 2022ــەوە، ئاسياسێڵ وەکو خێراترین خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی 4G+  لە لایەن Speedchecker®  و فراوانترین ڕووماڵی تۆڕی ئینتەرنێتی 4G+ ناسێنراوە لەلایەن دامەزراوەی ئۆکلا ‘®Ookla ‘ـەوە.

پەیوەندی: ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان (پشکداری تایبەت)، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]

بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com

دەربارەی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس:

گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس خانەیەکی بڵاوکردنەوەی دارایی و گۆڤارێكی وەرزی تایبەت بە بزنسە، بارەگاکەی لە شانشینی یەکگرتووە، تێڕوانینی قووڵ بۆ  کەرتە جیاوازەکانی ئابوریی لە سەرتاسەری جیهاندا فەراهەمدەکات. بەرنامەیەکی ساڵانەی هەیە کە تەرخانکراوە بۆ خەڵاتە گەورەکانی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس، کە هەڵدەسێت بە دیاریکردن و ڕێزلێنانی باشترینی ئەداکردنی کەرتە جیاوازەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.

بۆ زانیاری زیاتر: https://www.theglobaleconomics.com/about-us/