ئیمارات دو دراوی نەختینەیی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

بانکی مەرکەزی ئیمارات خستنەڕوی دو وەرەقەی نەختینەیی نوێی پێنج درهەمی و 10درهەمی راگەیاند کە لە ماددەی پۆلیمەر دروستکراوە و لەروی ئەمنییەوە پارێزراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی مەرکەزی ئیمارات رایگەیاندوە، هەردو وەرەقەی نەختیینەیی پێنج درهەمی و 10 درهەمی دەخاتە ڕو، کە لەماددەی پۆلیمەر و بەشێوازێکی هونەری تایبەت دروستکراوە و لەڕوی ئەمنیشەوە پارێزراوە.

رونیشیکردوەتەوە، ماددەی پۆلیمەر، دۆستی ژینگەیە و توانای دوبارە بەکارهێنانەوەی هەیە، ئەو دراوەشی لێی دروست دەکرێت توانای مانەوەی باشی هەیە.

یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی دراوەکەی پێدەناسرێتەوە، “زبرییە” کە بەمەش کەسانی نابینا بە ئاسانی دەتوانن بیناسنەوە.

پێشتر و لەسەرەتای ئەمساڵ وڵاتەکە وەرەقەی نەختینەیی 50دیناری خستە بازاڕەوە کەلەهەمان ماددەی پۆلیمەر دروستکراوە.

وەرەقە نەختینەییەکانی زۆرینەی وڵاتانی جیهان لە ماددەی لۆکە دروستکراون، بەشێک لەو کێشانەی دروست دەبێت بریتین لەوەی(بەزویی لەناودەچێت، ساختەکردنی ئاسانترە، دۆستی ژینگە نییە و توانای بەکارهێنانەوەی نییە).