حکومەتی هەرێم باجی گومرگی لەسەر چەند پێداویستییەکی خۆراکی هەڵدەگرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە هەڵگرتنی باجی گومرگی بۆ ماوەی دو مانگ لەسەر چەند پێداویستی و ماددەیەكی خۆراکی.

 ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ژمارە (140)ی دەرکرد و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی قەیرانی بەرزبونەوەی نرخی بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا و روسیاوە باجی گومرگی لەسەر (10) بەرهەم و پێداویستی خۆراکی هەڵگیرا.

بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان کە باجی گومرگرییان لەسەر هەڵدەگیرێت ئەمانەن:

ئارد

برنج

زەیتی گوڵەبەڕۆژە

زەینی گەنمەشامی

رۆنی روەکی بەستو

رۆنی حەیوانی بەستو

چای رەش

شەکر

پاقلەمەنییەکان وەکو نۆك، نیسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا، ماش

شیری منداڵان بەهەمو جۆرەکانیەوە.

ئەنجومەنی وەزیران رونیشی کردوەتەوە وەزارەتی تەندروستی ئاسانکاری و کەمکردنەوەی رۆتین بۆ ئەو بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییانە دەکات.