وەزارەتی پیشەسازی بڕیاری داخستنی ئەو کارگانەی دەركرد کە ژینگە پیس دەکەن

وەزارەتی پیشەسازی و کانزای عێراق بڕیاریدا، ئەو کارگانە دابخرێن کە سەرپێچی بارودۆخی ژینگەیی و ئیداری دەکەن و هاوکات هەوڵەکانیشی دووپات کردەوە بۆ پاراستنی ژینگە و بەرھەمی ناوخۆی.

بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پیشەسازی و کانزای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: کارگەکان پابەندن بە ستانداردی ژینگەیی و بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی ناوەندی بۆ کوالێتی ستانداردکردن و کۆنتڕۆڵکردن.

دەشڵێت: کار بۆ ئەوە دەکرێت کە کارگەی تابوق بکرێتە ڕوویەکی دۆستانەی ژینگەیی بە کەمکردنەوەی دەرچەی کارکردن، ھەروەھا زۆربەی ئەو کارگانەی کە سەرپێچی ژینگە و باری ئیداری دەکەن داخراون.

داخستی ئەو كارگانەی ژینگە پیسدەكەن لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لەكاتێكدایە، لە هەرێمی كوردستان كارگەكان پابەندی ڕێنماییە ژینگەییەكان نابن و بەهۆی سەرپێچی كارگەكانەوە ساڵانە ڕێژەی نەخۆشی شێرپەنجە ڕووی لە هەڵكشانە.