حکومەتی عێراق لەسەر داوای ژووری بازرگانی سلێمانی بڕیارێک لەبەرژەوەندی کارگەکانی هەرێم دەردەکات

حکومەتی عێراق لەسەر داوای ژووری بازرگانی سلێمانی بڕیارێک لەبەرژەوەندی کارگەکانی هەرێم دەردەکات

لەدوای سەردانەکەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عێراق بۆ پارێزگای سلێمانی و سەردانکردنی بۆ ژووری بازرگانی و کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژووری بازرگانی پارێزگای هەڵەبجە گوێگرتن لە کێشەو گرفتەکانی کەرتی تایبەت ژووری بازرگانی سلێمانی یەکێک لەو کێشانەی لەبەردەم کارگەکانی ئاسن و پۆڵادا لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەیە ئاراستە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عێراق کردوو ئەمڕۆ لەبەرژەوەندی ئەو کارگانە بڕیاردرا.

نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆبونەوەکەی لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق باسی لەوەکرد” پارێزگای سلێمانی گەشەسەندنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاوی کارگە دروستبووە کە بەشێکی زۆر لە پێداویستییەکانی بازاڕی نیشتمانی دابین دەکات. بەڵام بەشێک لەو کارگانە لە ئێستادا و تادێت بە تایبەت کارگەکانی پۆڵا و ئەلمنیۆم و مس ڕووبەڕووی گرفتی گەوەر دەبنەوە لە گواستنەوەی ئەو کانزا کۆکراوانە بۆ کارگەکانیان بۆ بەرکار‌‌هێنانەوەیان لەشارەکانی خواروی عێراقەو دێت و ڕێگراین لێدەکرێت”.

ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئاگاداریەکدا کە وەزارەتی ناوخۆو بەرگری و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و فەرماندەیی ئۆپراسێۆنەکانی بەغدا،کراوە داواکراوە” بە وەستاندنی کارکردن بە هەموو ئەو گشتاندن و ڕێنماییانەی کە پێشتر دەرچوبون بۆ سنوردارکردنی گواستنەوەی پاشماوەی ئاسن و سکراب، وە ڕێگەپێدان بە گواستنەوەی ئەو کەرەستانە بەبێ هیچ ڕێگرو بەربەستێک لە پارێزگاکان و ناو پارێزگاکان وهەرێم”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەرکردنی بڕیارێکی لەم شێوەیە بە گرنگ دەزانێت بۆ زیاتر بەرەپێشچونی کاری پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.