کۆڕبەندی کشتوکاڵی و پیشەسازی خۆراکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

کۆڕبەندی کشتوکاڵی و پیشەسازی خۆراکی بە سەرپەرشتی کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل و بە ئامادەبوونی کۆمپانیا بەشداربووەکانی پێشەنگای کشتوکاڵی بەڕێوەچوو.

لە کۆڕبەندەکە کۆمەڵێک بەرپرسی حکومەتی ھەرێم و کۆنسوڵگەری وڵاتان و ئامادەبوونی ئاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و ڕزگار حەمە خدر، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ بەڕێوەچوو.

یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “ژووری بازرگانی سلێمانی بە گرنگیەوە لە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراکی دەڕوانێت و بەردەوام پشتیوانی کەرتی کشتوکاڵی کردوە، تاکە ژوورە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشی کشتوکاڵی کردۆتەوە بە مەبەستی بەداداچون کردن بۆ ئەو کێشە و گرفتانەی لە کەرتی کشتوکاڵ ھەیە”.

ڕاشیگەیاند “ھیوادارین بەرھەمی ناوخۆی جوتیاران زیاد بکات و بتوانن ھەناردەی دەرەوەی بکەن، ئێمەش وەکو ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام کار دەکەین لەسەر ئەم بابەتە لە ماوەی ڕابڕدوشدا بە ھاوکاری و ئاسانکاری یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق توانرا ھەناری ھەڵبجە ھەناردەی ئەوروپا بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، ھیوادارین ھەموو لایەک کار بکەن بۆ بەرەو پێش بردنی کەرتی پیشەسازی خۆراک و پشتیوانی بەرھەمی ناوخۆ و کار کردن بۆ ھۆشیار کردنەوەی ھاوڵاتیان تەکو پشتیوانی بەرھەمی ناوخۆی بن.

ئەوەشی خستە ڕوو ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەندین کار و پرۆژەی ئەنجامداوە بۆ خزمەتی جوتیاران کە گرنگترینیان بریتییە لە ئەنجامدانی ڕووپێویەک بۆ زانینی ژمارەی خانووە پلاستیکیەکان و بڕی بەرھەمەکانیان و کێشەو گرفتەکانیان لەسەر بودجەی ژووری بزرگانی سلێمانی کە ١٤ ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، ڕووپێویەکیش بۆ کەرتی بەلەوەر و کێشە و گرفتەکانی و بڕی بەرھەمی ئەو کەرتە ئەنجامدرا بە بودجەی ١١ ملیۆن دینار، ژووری بازرگانی سلێمانی خولێکی زاستیش بۆ ئەندازیارانی کشتوکاڵی ڕێکخست کە زۆربەی بەشدار بوانی خولەکە لە کۆمپانیا و نوسینگە کشوکاڵیەکان دەرفەتی کاریان بۆ ڕەخسێنرا.