جارێكی تر لیرەی توركی لە بازاڕەكانی كوردستان و جیھاندا بەهاكەی لە دەست دا

جارێكی تر لیرەی توركی لە بازاڕەكانی كوردستان و جیھاندا بەهاكەی لە دەست دا، بۆ ئەمڕۆ دوو هەزار و 275 لیرەی توركی بەرانبەر 100 دۆلارە.

گۆڕانكارییەكانی توركیا و دواین هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە، وایكردووە نرخی لیرە روو لە دابەزینی بەردەوام بكات، ئێستە بەهای ئەو دراوە لە بازاڕەكانی دنیا و كوردستانیشدا، دڵەڕاوكێی دروست كردووە.

ئەمڕۆ شەممە 17 حوزەیران، لیرەی توركی جارێكی تر بەرەو دابەزین چوو، بەهای لیرەی توركی بەرانبەر دۆلار، زیاتر دابەزی و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی کوردستان 100 دۆلار بەرامبەر دوو هەزار و 275 لیرە تۆمار كراوە.

ئەمە گەورەترین دابەزینە كە لە مێژووی بەكارهێنانی لیرە لە دوای ساڵی 2005ـەوە تۆمار كرابێت.

ئەمە لە كاتێكدایە ڕۆژی رۆژی پێنجشەمی رابردوو، نرخی 100 لیرە بە شەش هەزار و 400 دیناری عێراقی بوو، بۆ ئەمڕۆش 100 لیرەی توركی بە شەش هەزار و 500 دیناری عێراقی بووە، بەهای لیرە دابەزی بۆ دوو هەزار و 275 لیرە بەرانبەر 100 دۆلار، ئەمڕۆ جارێكی تر بەهاكەی لە دەست دایەوە.

بۆ هەر هەزار دینارێكی عێراقی 15 لیرەیە، یەك دۆلاریش بە 22 لیرەیە، دابەزینی لیرە بەهۆی مەترسیی بازاڕی دراوە لە كاریگەریی ئەو سیاسەتە دارایی و نەختینییەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، ئەگەری هەیە بۆ پێنج ساڵی ئایندە پێڕەوی بكات.

ئەمساڵ لیرەی توركی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە و بە جۆرێكە 18%ی بەهاكەی لە دەست داوە، لە ساڵی ڕابردوو 30% و لە ساڵی 2021دا 44%ی بەهاكەی لە دەست داوە، چاودێرانیش ئەو دابەزینە بۆ سیاسەتەكانی ئەردۆغان و دواین كێشە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە دەگەڕێننەوە.