نازم عەبدوڵا: بۆ جەژن مریشك گران نابێت

سەرۆكی كۆمەڵكەی كێلگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە 2900 دینارە و تەئكیدیشدەكاتەوە بۆ جەژنی قوربان نرخەكەی گرانتر نابێت.

بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ نرخی مریشك لە بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك گەیشتووەتە سێ هەزار و 150 دینار بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیووە.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵكەی كێلگە پەلەوەریەکان راگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا بە دوو هەزار و 900 دینارە كە دوو هەزار و 800 دینار لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەكەوێت.

بە وتەی سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان بۆ جەژنی قوربان نرخی مریشك لەسەر هاوڵاتییان گران نابێت و وتیشی هاوڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە نرخەكەی وەك خۆی دەمێنێتەوە.