شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی ژووری بازرگانی دیاربەکر دەکەن

شاندێکی هەرێمی کوردستان کە نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تێدایە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەکر دەکەن و پەیوەندی بازرگانی و کارکردنی هاوبەش دوپات دەکەنەوە.

ئازاد شمقار، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی و پیشەسازی سلێمانی لەشاری دیاربەکر ڕایگەیاند: رێکەوتی 25/3/2022 لەگەڵ دکتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی بە یاوەری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەکرمان کرد و لەلایەن مەمەد کایا، سەرۆکی ژووری بازرگانی دیاربکر پێشوازیمان لێکرا، لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەكر وێڕای بەخێرهێنانی شاندی هەرێم خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە نیشان دا و دووپاتی كردەوە ئەوان هیچ جیاوازیەك لەنێوان شارەکانی هەرێم و ئامەد نابینن و هەردوولا بران و قازانج و زەرەری ناوچەكە بەسەر هەردوولادا هەیە.

‏‎ئاماژەی بەوەشدا: لەکۆبونەوەکەدا دکتۆر، دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیار بەكری كرد بۆ داوەت كردنی شاندی هەرێم و دووپاتی كردەوە هەرێمی كوردستان هەمیشە دەرگاكانی بەڕووی بازرگان و خاوەن كارانی توركیا كراوەن.

ئازاد شمقار، جەختیکردەوە دیدارو سەردانکردنی لەم جۆرە گرنگی باشی دەبێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری و پیشەسازی و کشتوکاڵی.