بەنزینی عێراقی گەیشتە هەرێمی كوردستان

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە بەنزینی عێراقی گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 540 هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان و بە نرخی 750 دینار دابەش دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە 1,512,000 لیتری دیکەش بگاتە هەرێمی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەو بەنزینەی حكومەتی عێراق ڕەوانەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی دەكرد لیتری بە 750 دینار دەدرایە شۆفێران و هاوكات وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاندبوو، كە خۆیان بەنزین دەپاڵێون و بە شۆفێران دەیدەن بە 750 دینار، بەڵام بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لیتری بە 850 دینار بوو.

لە ئێستادا لە سلێمانی نرخی بەنزینی نۆرماڵ بووە بە 950 دینار و موحەسەن بە 1100 دینار و سوپەر بە 1250 دینار، هاوكات لە هەولێر و دهۆك نۆرماڵ بووە بە 1100 دینار.