بەدواداچوون بۆ فەرمانگەکانی کۆمەڵگەی بازرگانی دەکرێت

ئەمڕۆ (22/6/2022) (د.نەرمین معروف) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرد و لە دیدارێکدا بە لەگەڵ هەریەک لە (ئازاد محەمەد ئەمین/ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی) و سەرۆک و ئەندامێک لە (ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی) و ( بەرێوەبەری دروستکردنی دانەوێڵە، و(بەرێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراک) و(بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی لە سلێمانی).. گفتوگۆکرا لەبارەی ئەو کێشە و گرفتانەی پەیوەستن بە رەوشی بازرگانی و پیشەسازی بە گشتی، و بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بەکاری بەشێک لەو فەرمانگە فیدڕاڵییانە لە پارێزگای سلێمانی.

لەکۆتایی دیدارەکە نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی، جەختیکردەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان پەرلەمانتاران و لایەنە پەیوەندیدارەکان، و بەڵێنی دا وەک نوێنەری شاری سلێمانی بەدواداچوونی جدی بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانە.