نەوت نزمترین ئاستى لە مانگێکدا تۆمارکرد

نرخى نەوت نزمترین ئاستى لە مانگێکدا تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆى نیگەرانییەکان لەبارەى خاوبوونەوەى گەشەى ئابورى جیهانى.

نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت کە پێوەرێکى جیهانییەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە بە 108 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەى پێوەکرا، هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 103 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

دابەزینى نرخى نەوت دواى ئەوەهات کە بانکە ناوەندییەکان لە بەریتانیا و ئەمەریکا سودى بانکیان بەرزکردەوە، ئەوەش ترسەکانى لەبارەى خاوبوونەوەى گەشەى ئابورى لەسەر ئاستى جیهان زیاتر کرد.