پێشانگای پلاستیک لە فلۆریدا بەڕێوە دەچێت بازرگانان و پیشەسازانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن

پێشانگای پلاستیک لە فلۆریدا بەڕێوە دەچێت بازرگانان و پیشەسازانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری تەواوی بازرگانان و پیشەسازانی پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە دەتوانن بە شداریبکەن لە پێشانگای پلاستیک ۲٠۲٤ لە ئۆرلاندۆ،لە فلۆریدا لە ٦_۱٠ ئایاری ۲٠۲٤.

هەر بازرگان و پیشەسازێک خوازیارە بەشداری لەو پێشانگایە بکات سەردانی بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات لەڕێکەوتی ۳۱/۳/۲٠۲٤ تا ٤/٤/۲٠۲٤ بۆ ناونوسین و خۆتۆمارکردن.

پێشانگاکە لە شەش بەش و ناوچەی جیاواز پێکدێت:

بەشی بتڵ

بەشی دووبارە بەکارهێنانەوە و بەردەوامیی

بەشی مەوادی زانستی

بەشی بەرهەم هێنانی پێشکەوتوو

بەشی دروست کردنی قاڵب

بەشی لە پاکەتنان و پێچانەوە