کۆنسوڵی هندستان سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی کرد

کۆنسوڵی هندستان سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی کرد

بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان و بەرەو پێشبردنی ڕەوشی پیشەسازی و وەبەرهێنان کۆنسوڵی ووڵاتی هندستان لە هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و بەرێوەبەری گشتی ژوور ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٢٧ پێشوازیکرد لە بەڕێز (مادان گۆپاڵ) کۆنسوڵی وولاتی هندستان لە هەولێر.

لەکۆبونەوەکەدا کۆنسوڵی ووڵاتی هندستان ڕایگەیاند” دەمانەوێت پەیوەندیە بازرگانی و پیشەسازیەکان لەگەڵ پارێزگای سلیمانی بەرەو پێشبەرین هەندێک لە کۆمپانیا هندیەکان لە شاری سلێمانی کاردەکەن لەبوارە جیاوازەکاندا هەربۆیە دەمانەوێت کاری زیاتر بکەین”.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند” بازرگانانی پارێزگای سلێمانی کاری بازرگانی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ ووڵاتی هندستان بۆیە گرنگە کە هەوڵبدەن کاری پیشەسازی و وەبەرهێنان بهێننە پارێزگای سلێمانی کە ئارامی و ئاسایش تیایدا سەقامگیرە و کار ئاسانیش دەکرێت بۆ کۆمپانیاو وەبەرهێنەران”.

ڕاشیگەیاند” کۆمپانیاکانی وڵاتی هندستان دەتوانن لە بوارەکانی بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی، ئەلکترۆنی، وەبەرهێنان، تەندروستی، گەشتوگوزار، کاربکەن هەموو ئەو بوارانە لە پارێزگای سلێمانی توانای کارکردنی فراوانیان تیادا هەیە و ژووری بازرگانی پشتیوانی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کەدەیانەوێت لەو بوارانەدا کاربکەن”.

سەۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، ژووی بازرگانی خاوەنی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتیە دەتوانن کۆمپانیاکانی ووڵاتی هندستان ساڵانە بەشداری تێدابکەن لەچەند بوارێکی جیاوازدا وە دەتوانن پێشانگای تایبەت بەخۆیان هەبێت ساڵانە، ئەمەش دەرفەتێکی گرنگ دەبێت بۆ ناساندنی کاڵاو بەرهەمەکانی ووڵاتی هندستان.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی باسی لە چالاککردنی سیستمی بانکیکرد لە عێراق کەبەشێوەیەکی یاسای و دڵنیای کاردەکات ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ کۆمپانیاکانی وڵاتی هندستان گرفتی بانکاین بۆ دروست نابێت دەتوانن بەشێوەیەکی دڵنیای کاربکەن.

لەکۆتای کۆبونەوەکەدا کۆنسوڵی وڵاتی هندستان لەهەولێر خۆشحاڵی خۆی دەربری بەو زانیاریانەی سەرۆکی ژووری بازرگانی خستیەڕو ئاماژەی بەوەدا کاردەکات بۆ هاندانی زیاتری کۆمپانیا هندیەکان تابێنە پارێزگای سلێمانی و کاری وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.