باجێکی دیکەش لەسەر هاوڵاتییان زیادکرا

لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا، باجێکی دیکە بۆ هاوڵاتییان زیادکراوە بەناوی “باجی فڕۆکەخانە” کە بڕەکەی 25 هەزار دینارە.

ئەمیر مەعموری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، باجێکی دیکە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا زیادکراوە بەناوی “باجی فڕۆکەخانە” بڕی باجەکەش 25 هەزار دینارە.

ئەو پەرلەمانتارە روونیدەکاتەوە کە باجەکە بۆ هەر هاوڵاتییەکی عێراقییە کە لە فڕۆکەخانەکانەوە گەشتی دەرەوەی وڵات بکات و بڕەکەی 25 هەزار دینارە بۆ هەر گەشتیارێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نازانین میکانیزمی لێبڕینی ئەو بڕە پارەیە لە هاوڵاتییان چۆن دەبێت، جا لە رێگەی بلیتی فڕۆکەوانی بێت یان لە رێگەی رسوماتەوە لە ناوەوەی فڕۆکەخانە”.