کۆڕبەندی کوردستان – بەڕیتانیا بەڕێوەچوو

وەسفی خەلیل ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری.بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “لە کۆڕبەندەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سێ بابەت کرا کە بریتی بوون لە (سەبەتەی خۆراک – ئاو ھەوا و ژینگە – گەشتوگوزار) گە چەندین کەسی پسپۆڕ و شارەزا زانیار و توێژینەوە و داتاکانیان لەبارەی ئەم سێ تەوەرەوە خستەڕوو.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆڕبەندەکە لە ھۆتیل ڕۆتانای شاری ھەولێر ئەنجامدرا و کۆنسوڵی بەڕیتانیا و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومەتی عێراق و ھەرێم و نوێنەرانی ژووڕە بازرگانیەکانی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایانی زانکۆ و پیشەسازان و بازرگانان تێدا بەشدار بوون.