کارەبای سلێمانی ئاگاداری بۆ ئەو ماڵانە هەیە کە سیستمی وزەی خۆریان داناوە

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانە هەیە، کە سیستمی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای خۆریان داناوە، تا ناوی خۆیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تۆماربکەن، تا ڕێنمای وەربگرن و پێوەری زیرەکیان بۆ چالاک بکرێت.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی فۆڕمێکیان لە پەڕەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە، تا ئەو ماڵانەی سیسمی بەرهەمهێنانی وزە خۆریان داناوە و تێکەڵ بە کارەبای نیشتیمانیان کردرووە خۆیان تۆماربکەن.

ئەمەش لەپێناو پێدانی ڕێنمایی و خوێندنەوەی ئەو بڕە کارەبای کە بەرهەمی هێناوە و چالاککردنی پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ئەو ماڵانە، تا خوێندنەوەى کارەباى هاتوو و دەرچوویان بۆ هەژمار بکرێت، هەروەها پێدانی هەر زانیارییەكی پێویست دەربارەی سیستمەكەیان لەلایەن بەشی وزە نوێبووەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی.