ئۆپیک پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقی بۆ مانگی داهاتوو دیاریکرد

ڕێکخراوی ئۆپیک پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقی بۆ مانگی تەموز بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو زیادەیەی ڕێکخراوەکە بۆ بەرهەمی نەوتی عێراق دیاریکردووە مانگی داهاتوو بڕی 4.580 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

ڕێکخراوی ئۆپیک خشتەی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندامی بۆ مانگی تەموز ڕاگەیاند، پشکی عێراق لە خشتەکەدا بە 4.850 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە دیاریکراوە، ئەویش بە زیادکردنی بڕی 71 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ پشکی عێراق بەراورد بە مانگی حوزەیران.

عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیکە لەدوای سعودیە و سێیەم گەورە بەرهەمهێنەری ناو ئۆپیک+ـە لەدوای سعودیە و ڕوسیا.

هەروەها ئاستی  بەرهەمهێنانی هەریەکە لە سعودیە و ڕوسیا بە 10.883 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دیاریکراوە بۆ مانگی تەموز، بەزیادکردنی بڕی 170 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەراورد بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی حوزەیراندا.

پشکی ڕێکخراوی ئۆپیک بۆ مانگی تەموز بەبڕی 412 هەزار بەرمیل زیادکراوە و بەرهەمهێنانی ڕێکخراوەکە بۆ 25.864 ملیۆن بەرمیل بەرزکراوەتەوە.