ئاگاداریەک لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە بۆ کۆمپانیاکان

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو کۆمپانیایانە دەکات، چەندین ساڵە نەچوون بۆ باجی دەرامەت، داوایان لێ کراوە میزانییە ئامادە بکەن، لە ئێستادا بە بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم، دەتوانن تەنھا یەک میزانییە ئامادە بکەن، ئەگەر کۆمپانیاکە کاری کرد بێت، پاری لێ وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر کاری نەکرد بێت ھیچ بڕە پارەیەکی لێ وەر ناگیرێت.

 وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیاری لێخۆشبونی دەرکردوە، بە گوێرە بڕیارەکە، ئەو ھاوڵاتییانە قەرزای باجی ئەقاراتن، ئەو ساڵانەی خراوەتە سەریان لێیان وەر ناگرێت و بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ لێیان خۆش دەبن.

لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی شەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە بەڕێوبەری گشتی باجی هەرێم ئامادە بوو داوا لە ژووری بازرگانی سلێمانیکرا کە ئەو کۆمپانیایانە ئاگادار بکاتەوە کە ساڵانێکی زۆرە لە کارکردن وەستاون و باجیان نەداوە، سەردانی فەرمانگەی باج بکەن بە مەبەستی پاکتاو کردن.

ئەم بڕیارە تاکو ٢٠٢٢⁄٩⁄٢٠ کاری پێدەکرێت بەهیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.