بانكی ناوەندیی عێراق رونكردنەوە لەبارەی لەبارەی چاپی 20 هەزار دینارییەوە دەدات

بانکی ناوەندی رایگەیاند، ئەگەری هەیە دراوی ٢٠ هەزار دیناری چاپ بکەن و بەڕێوەبەرایەتی هەناردەو گەنجینەی سەربە بانکەکە توێژینەوە لەبارەی دروستکردنی ئەو چاپە نوێیەی دینار دەکەن ئەویش لە پێناو پشتیوانیکردن لە داواکارییەکانی بازاڕو سنوردارکردنی کردەوەکانی ساختەکاریی دراو.

ئیحسان یاسری، راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، چاپکردنی ٢٠ هەزار دیناری دەچێتە بواری پرۆسە نەختینەییە سروشتییەکانی بانکی ناوەندییەوە و لە ئێستادا لە چوارچێوەی پێداچوونەوەی زنجیرەی کاغەزی دراوە نیشتیمانییەکاندایە.

وتیشی، ئەم چاپە نوێیەی دینار دەبێتە ناوەندی پەیکەری دراوی دینار و زیادبوونی چاپی پێنج هەزاری و ١٠ هەزاری.

ئیحسان یاسری ئاماژەی بەوەشدا، بڕی دراوی دیناری ئاڵوگۆڕکراو لە نێوان هاوڵاتییان لە بانکەکان بریتییە لە ٨٤ ترلیۆن دینارو دەستپێکردنی چاپی ٢٠ هەزار دیناری نابێتە هۆی زیادبونی ئەو بڕە، چونکە دەچێتەوە سیستەمی نەختینەیی ئێستا.

ئەوەشی خستەڕو، چاپکردنی ٢٠ هەزار دیناری نابێتە هۆی نزمبونەوەی بەهای دینار و کاریگەری نابێت لەسەر ئاست و قەبارەی هەڵئاوسان لە بازاڕەکان، چونکە هەڵئاوسان پەیوەندی بە سیاسەتی ئابورییەوە هەیە نەک بە سوڕی نەختینەیی.

ئەوەشی ئاشکراکرد، بەڕێوەبەرایەتی هەناردە و گەنجینەی سەر بە بانکی ناوەندی توێژینەوەی ورد لەبارەی ئەگەری چاپکردنی ٢٠ هەزار دیناری و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا لەنێو ئەو گەشەسەندنە داراییەی کە بازاری دارایی عێراقی پێدا دەڕوات.