ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خەڵاتی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکات

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی به‌شێك له‌ فراكسوێنه‌كانی پارێزگای سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشی بە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەک یەکەم ژوور لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی ۲٠۲۱.

‎سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ڕێکەوت ۲٠۲۲/۹/٦ پێشوازیانکرد لە ئازاد حمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی به‌شێك له‌ فراکسۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

‎لەسەرەتای دانیشتنەکەدا سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پاریزگی سلێمانی، ڕایگەیاند “ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام کاریکردووە بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و بازرگان و کشتوکاڵی هەربۆیە توانیمان بۆ ساڵی ۲٠۲۱ ببین بەیەکەم ژوور لەسەر ئاستی عێراق بۆ داهێنان و بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی وە بەردەوامین لەو کارانەو پشتیوانی تەوا لە بەرهەمی ناوخۆی دەکەین”.

‎راشیگەیاند” ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام لەخەمی کاری بازرگانان و پیشەسازاندابووە توانیویەتی بەشێوەیەکی فراوان کێشەکان بەرزبکاتەوە بۆ ئاستی وەزارەتەکان و وەزیرەکان بێنەسەر خەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان وە توانیومانە ئەو کێشانەی لەماوەی ڕابردودا بۆ وەبەرهێنەران و پرۆژەکان دروستبوو بەڕاپۆرتێکی ورد جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی لێ ئاگادار بکرێتەوە کە خۆشبەختانە چەندین بڕیاری گرنگی دەرکرد بۆ دەستکردنەوە بە پڕۆژەکان”.

‎ئازاد حەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند” دەستخۆش ی سوپاسمان هەیە بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ بەدەست هێنانی نازناوی یەکەم ژوور لەسەر ئاستی عێراق وەک باشترین ژوور بۆ ساڵی ۲٠۲۱ کەئەمە جێگەی خۆشحاڵیە بۆ شاری سلێمانی دەرخەری ئەوەیە تواندراوە کاری باش و بەروپێشچونی باش بکرێت لەسەر ئاستی کەرتە جیاوازەکان”.

‎راشیگەیاند”ئەم بڕیارانەی جێگری سەرۆکی حکومەت دەریکردووە وەک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانی تەواوی دەکەین وە هەنگاوەکانی چاودێریمان و بەدواداچونمان توندتر کردۆتەوە و زۆرتری دەکەین بۆئەوەی پرۆژکان لەوەبەرهێنان و شارەوانی ڕۆتین و گەندەڵی نەهێڵین وەدەبێت پشتیوانی لە وەبەرهێنەران بکەین بۆ ئەوەی بتوانین گۆڕانکاری لە پرۆژەکانی سلێمانیدا بکەین لەڕوی پرۆژی خزمەتگوزاریەوە وەزیادکردنی داهات”.

‎ئاماژەی بەوەشدا”۲۷٠ پرۆژە لەشاری سلێمانی پێشکەشکراوە بۆ وەبەرهێنان لەشاری سلێمانی ۱٥۷ پرۆژەیان ڕێکارەکانی هەندێک زیاترە وە ٥٥ پرۆژەیان کاری پێویستی لەسەر کراوە ئەوانەی دیکەش کاریان لەسەر دەکرێت ڕۆتینات لەبەردەمیاندا ناهێڵدرێت وەک ئەنجومەن چاودێردەبین لەهەر شوێنێکدا ئاستەنگ دروستبێت بەدەمیەوە دەچین و کاری لەسەر دەکەین”.

‎ئاماژەی بەوەشدا” وەبەرهێنان لە سێکتەری کشتوکاڵدا و پیشەسازی و گەشتوگوزار هاوکاری و پشتیوانی زیاتریان دەبێت وە ئاسانکاری زیاتریان بۆدەکرێت”.

‎ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی.