تورشیات لە هەنگی دونیا، کاکی و کۆخ دروست دەکرێت


لە شارۆچکەی ئۆرهانگازی پارێزگای بورسا لەتورکیا وەستایەکی دروستکردنی تورشیات، تورشیات لە هەنگی دونیا، کاکی و کۆخ دروست دەکات. 

وەستا کامیل ئاچکگۆز  رایگەیاند، کە لە ٧٠ کارخانەی گەورە و بچووک زۆر بە وریاییەوە تورشیات دروست دەکەن و هەناردەی بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوەی دەکەن. 

ئەو وتی: “زۆربەی خەڵکی گەڕەکەکەمان بەو کارەوە سەقاڵن. ٢٩ ساڵ لەمەوبەر لە بەردەستی خاڵم فێری ئەو پیشەیە بووم. تاکو ئەمساڵ ٣٢ جۆرە تورشیات هەبوو. بەڵام ئەمساڵ تورشیاتی جۆری هەنگی دونیا، کاکی و کۆخیشمان دروست کرد. و جۆرەکانمان گەیاندە ٣٥ جۆر. ئێستا لە بازاڕەکان بە باشی فرۆشیان لەسەرە”.

ئاچکگۆز ئاماژە بەوە دا کە نهێنی تامو چێژی ترشیاتەکەیان لە ئاوەکەی دایە نەک لە لیمۆ و ئەو سرکەیەی تێیی دەکرێ.