دەست بە فڕۆشتنی ئایفۆن X لە ئەمریکا کرا


دوای تێپەڕبوونی ١٠ سال بەسەر یەکەم بەرھەمی ئایفۆن، کۆمپانیای ئەپل بەرھەمی نوێی خستە بازارەوە کە لە ئێستاوە داخوازییەکی زۆر لەسەرە.

لە کاتژمێر ٨ی بەیانی بە کاتی ئەمریکا بە ھەزاران کەس لە پێش فڕۆشگای ئاپل ستۆری لە شەقامی فیفتس ئاڤینوی لە نیویۆرک چاوەڕێی کرانەوەی فڕۆشگاکە بوون بۆ کڕینی ئایفۆن X کە لە دوێنێ شەوەوە نۆرەیان گرتووە.

لەگەڵ کرانەوەی فڕۆشگاکە کڕیاران بە نۆرە چوونە ژوورەوە و لە لایەن نوێنەران و کارمەندانی ئاپل بە چەپڵەرێزان پێشوازی لێکرا.

-گرانترین ئایفۆن

ئایفۆن X تاکو ئێستا بە گرانترین بەرھەمەکانی ئایفۆن دادەنرێت. 

دووگمەی پێشوەی ئایفۆن X ھەڵگیراوە و شاشەکەی بە تەواوی سادەیە. ھەروەھا خاوەن تایبەتمەندی خوێندنەوەی روخسار “FaceID”، شەحنی بێ وایەرە و کامیرای پشتەوەشی ١٢ مێگاپێکسلە.

نرخی ئایفۆن X بۆ ٦٤ گێگابایت ٩٩٩ دۆلار و ئایفۆن X بۆ ٢٥٦ گێگابایت بە ھەزار ١٥٠ دۆلار لە بارارەکانی ئەمریکا دەفڕۆشرێت.