بۆ ئەوەی ئایفۆن 10 بکڕیت چەند کاتژمێر کارکردنت پێویستە؟


داهاتی مانگانەی تاک لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، بۆ کڕینی ئایفۆنێکی 10 بەهمان شێوە کاتژمێرەکانی کارکردن لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، بەجۆرێک هەندێک وڵات دەبێت سەرجەم داهاتی مانگانەیان بدەنە ئەو بەرهەمەی ئەپڵ و هەندێکی تر کاریگەرییان ناکاتە سەر.

وابڕیارە کۆمپانیای ئەپڵ لە 3ی مانگی تشرینی دووەمدا ئایفۆنی 10 بخاتە بازاڕەکانی جیهانەوەو بەو هۆیەوە ملیۆنان کەس لە جیهاندا چاوەڕوانی دەکەن.

پێگەی کوارتزی ئەمەریکی لیستی تێچووی کڕینی ئایفۆن 10ی بەگوێرەی داهاتی تاک لە وڵاتە جیاوازەکاندا بڵاوکردووەتەوەو بەو هۆیەوە 32 وڵاتی وەک نموونە وەرگرتووە.

لەو نێوەندەدا ماڵپەری کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاندووە چاککردنەوەی شاشەی ئایفۆن 10 بڕی 275 دۆلاری تێدەچێت، بەراورد بە ئایفۆن 8  پڵەس چاککردنەوەی شاشەکەی 169 دۆلاری تێدەچێت.

نرخی ئایفۆن 10 لە میرنشینی یەکگرتووی ئیمارات دەگاتە 4099 درهەمی ئیماراتی و لەکاتێکدا داهاتی مانگانەی تاک بەشێوەی ناوەند 7451 درهەمە، بەڕێژەیی 55.01%ی داهاتی تاکی پێویستە.

لە هدنستان نرخی ئەو مۆبایلە دەگاتە 8 هەزار و نۆسەد روپیە کە داهاتی تاک 9 هەزار و 616 روپیەیە کە دەکاتە 92.25%ی داهاتی مانگانەی.

بۆ یەکەمجار کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلێک بەرهەمدەهێنێت کە بەشی پشتەوەی بە شوشە دروستکراوەو کردنەوەی مۆبایلەکە لەڕێگەی چاوی کەسەکەوەیە نەک پەنجەمۆر.