مانگانە 140 گەشتی ئاسمانی لەنێوان سعودیە و عیراق ئەنجام بدرێت

 لەگەڵ بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی نێوانیان، بڕیاروایە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و سعودیە دەست پێبكاتەوە.

 روشدی عانی”  باڵیۆزی عیراق لە سعودیە رایگەیاند: لەچوارچێوەی بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، بڕیاروایە مانگانە نزیكەی 140 گەشتی ئاسمانی لەنێوان عیراق و سعودیە ئەنجام بدرێت، وتیشی: بڕیاروایە گەشتە ئاسمانییەكان لە دووشەممەی داهاتووە دەستپێبكات. 

باڵیۆزی عیراق لە ریاز وتیشی: لە ئێستادا سعودیە یەك كونسوڵخانەی لە شاری هەولێر هەیە و بڕیاروایە لە رۆژانی داهاتوودا، كونسوڵخانەی خۆی لە شاری بەسڕەش بكاتەوە.