ئێران بڕیاریدا مەرزی پەروێزخان بەڕوی بازرگاناندا بکاتەوە

کۆماری ئیسلامی ئێرانی بڕیاریدا بەفەرمی مەرزی پەروێزخان بەڕوی ھەرێمی کوردستاندا بکاتەوە کەزیاتر لە ١٠ ڕۆژە داخراوە.


سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  ڕایگەیاند” ماوەی چەند ڕۆژێکە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە کۆماری ئیسلامی ئێران و کونسوڵیەتی ئێران لەسلێمانی لە ھەوڵداین بۆکردنەوەی مەرزی پەروێزخان لەدوای کردنەوەی مەرزی باشماخ”،

ڕاشیگەیاند” کۆماری ئیسلامی ئێران بەفەرمی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشانی ئاگادار کردۆتەوە کەئێمەش پرۆتۆکۆڵی کارکردمان لەگەڵ ژووری بازرگانی کرماشان ھەیە کە لە ڕۆژی یەکشەمەی ھەفتەی داھاتوو مەرزی پەروێزخان بەڕوی کاری بازرگانی و ھاتوچۆدا دەکرێتەوە”

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی جەخت دەکاتەوە ھەوڵەکانیان بەردەوامە بۆپتەوکردنی کاری بازرگانی لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردستان.