حكومه‌تی ئوردن داوای‌ ڕانه‌گرتنی‌ نه‌وتی‌ عێراق ده‌كات

ڕۆژنامه‌ی‌ سه‌فیری‌ لوبنانی‌ بڵاویكرده‌وه‌ حكومه‌تی‌ ئوردن به‌فه‌رمی‌ داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ عێراق كردووه‌ بڕیاری‌ داخستنی‌ سنوره‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق بۆ ئوردن نه‌گرێته‌وه‌ و ڕێگه‌ به‌و 300 ته‌نكه‌ره‌ نه‌وته‌ بدات كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌خاڵی‌ سنوری‌ ته‌ڕبیل ماونه‌ته‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ وزه‌‌و سامانه‌ كانزاییه‌كانی‌ ئوردن له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ ، دوای‌ بڕیاری‌ داخستنی‌ سنوره‌كانی‌ نێوان ئوردن‌و عێراق، هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق بۆ ئوردن ڕاگیراوه‌، له‌ئێستاشدا (300) ته‌نكه‌ری‌ نه‌وت كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌خاڵی‌ سنوری‌ (ته‌ربیل)ی‌ نێوان هه‌ردو وڵات مانه‌وته‌وه‌، چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ن حكومه‌تی‌ عێراق ڕێگه‌یان پێبدات‌ و بچنه‌ خاكی‌ ئوردنه‌وه‌.