بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار بەڕێژەی لە 4% دابەزی


بەهۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی تورکیا دوای ئەوەی کارمەندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا دەستەبەسەرکرا، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەڕێژەی لە 4% دابەزی.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی بڵاوبوونەتەوە، هەردوو وڵات پێدانی ڤیزەیان بە هاووڵاتییانی یەکدی سنووردار کردووە، ئەوەش کاریگەری کردووەتەسەر بەهای لیرەی تورکی.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینی.

لەکاتێکدا لە دوایین داخستنی بازاڕ لە رۆژی یەکشەممە، هەر دۆلارێک بە سێ لیرە و 6 قوروش مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە بەهای هەر دۆلار بەرزبووەوە بۆ سێ لیرە و 77 قوروش.

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا و دوای گشتپرسییەکەی باشووری کوردستانیش، بەهای لیرە بەراورد بە دۆلاری بەڕێژەی لە 1.7% دابەزینی بەخۆیەوە بینی.