لەكاتی داخستنی دەروازە سنورەیەكان مانگانە 600ملیۆن دۆلار زیان بە ئێران دەگات


ژوری بازرگانی و ژوری هەناردەو هاوردەی ئێرانی رایدەگەیەنێت لەكاتی داخستنی دەروازە سنورەیەكانی وڵاتەكەیان و هەرێمی كوردستان مانگانە 600ملیۆن دۆلار زیان بە ئێران دەگات.

ژوری بازرگانی و ژوری هەناردەو هاوردەی ئێرانی بەنوسراو حكومەتی وڵاتەكەیان ئاگاداركردوەتەوە كەبەهیچ شێوەیەك دەروازە سنوریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دانەخات چونكە لەئێستادا ئەم دەنگۆیە بوەتە مایەی دڵەڕاوكێ لەنێوان وەبەرهێنەران و هەناردەكارانی ئێراندا.

ژوری بازرگانی و ژوری هەناردەو هاوردەی ئێرانی ئاماژەشیان بەوە داوە” لەكاتی داخستنی دەروازە سنوریەكاندا مانگانە ئێران 600ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات .”

جێگەی ئاماژەیە لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان هەردوو حكومەتی ئێران و توركیا هەڕەشەی داخستنی دەروازە سنوریەكانیان لە هەرێمی كوردستان كرد و ئەمەش كاردانەوەی ناوخۆیی و نێو دەوڵەتی لێكەوتوەتەوە.