ڤۆڵكسواگن زیاتر لە 2 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەكێشێتەوە


 دەستەی چاودێری كوالێتی كۆنترۆڵی چین رایگەیاندوە، بەهۆی بوونی گرفت لە فیول پەمپی ئۆتۆمبێلەكانیدا، كۆمپانیای ڤۆڵكسواگنی ئەڵمانی زیاتر لە 2 ملیۆن‌و 818 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكانی جیهان دەكشێنێتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی ئیدارەی گشتی چاودێری كوالێتی كۆنترۆڵی چین، كە لەسەر تۆڕەكانی ئینتەرنێت بڵاویكردۆتەوە، پرۆسەی كشاندنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەبەرواری 25ی كانونی یەكەمی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لەو ژمارە ئۆتۆمبێلەی كێشەی فیول پەمپیان هەیە، ملیۆنێك‌و 800 هەزاریان لە وڵاتی چینن، كە بەهاوبەشی لەنێوان كۆمپانیای ڤۆڵكسواگن‌و 2 كۆمپانیای چینی بەرهەم هێنراون.