نرخی نەوتی برێنت 53 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوتی برێنت 53 دۆلاری تێپەڕاند و ئێوارەی رۆژی سێشەممە 5-9-2017 هەر بەرمیلێک بە 53 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.



نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو و خاوبوونەوەی چالاکییە نەوتییەکان لە ئەمریکا، لە چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.



بەگوتەی شارەزایانی ئابووری، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لێدوانەکانی خالد فالح، وەزیری وزەی سعودیەیە، کە لە میانەی کۆبوونەوەی وەزیرانی نەوت و وزەی بەرهەمهێنەرە گەورەکانی نەوت لە شاری سان پێترسبۆرگی رووسیا رایگەیاند “ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەی کەمتر دەکاتەوە”.