وەزارەتی نەوت: 100 ملیۆن بەرمیلمان هەناردە کردووە


وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ 2ی ئەیلول بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای خستنەبازاڕی نەوتی عێراق(سۆمۆ) بڵاوكردەوە كە بەپێی ئامارەكان بڕەی هەناردەی نەوت 99 ملیۆن 700 هەزار و 761 بەرمیل بووە.

وەزارەتی نەوت ئاشکرایکردووە کە بە فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتە توانیویانە بڕی 4 ملیار و 608 ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنن.

وتەبێژی وەزارەتی نەوت، عسام جیهاد ڕوونی کردووەتەوە كە تێكڕای هەناردەی نەوتی رۆژانە 3 ملیۆن و216 هەزار بەرمیل بوە و هەروەها ئاشكراشیكردوە كە تێكڕای نرخی یەك بەرمیل 46.223 دۆلار بوە.