ھاتوچۆکردنی ھاوڵاتیانی سلێمانی بۆ تورکیا کێشەی نیە


ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کێشەی ڕۆشتنی ھاوڵاتیانی سلێمانی بۆ ووڵاتی تورکیا کێشەی نیە و گەشتەکان بە ئاسای دەکرێت.

یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەبەدواداچونەکانی ژوور بۆ ھۆکاری ڕاگرتنی فیزە لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی بۆ وڵاتی تورکیا بۆمان دەرکەوت لەئێستادا ھاتوچۆکردنی ھاوڵاتیانی سلێمانی بۆ ووڵاتی تورکیا کێشەی نیە گەشتەکان بەردەوامە”.

ڕاشیگەیاند” لەفڕۆکەخانەوە ھەموو گەشتێک بەئاسایی دەڕوات بۆ ووڵاتی تورکیا و کێشەو گرفت نیە”.

لای خۆشیەوە دانا محەمەد لێپرسراوی پەیوەندیە گشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند” گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ووڵاتی تورکیا بەردەوامە و ڕۆژانە گەشتمان ڕۆشتووە و ھیچ کێشەیەک بۆ گەشتیاران دروست نەبووە کە زۆرترین گەشتیار خەڵکی سلێمانین سەفەردەکەن بۆ ووڵاتی تورکیا”.

لەچەند ڕۆژی ڕابردودا پێدانی فیزەی وڵاتی تورکیا بەخەڵکی سلێمانی ڕاگیرا کەئەمەش دڵەڕاوکێی لەناو خەڵکی شاری سلێمانی دروستکرد.